AM:11:07:11/02/2025
2872 جار خوێندراوەتەوە
بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دووکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لە کاتژمێر ١١بۆ ١٢ی نیوەڕۆ بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایانی مانگرتوو دادەخرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی ١٥ رۆژە مامۆستایان بۆ
داواکردنی مافەکانیان لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکانی سلێمانی مانیانگرتووە وەک
خۆشیان دەڵێن، تاوەکو تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام
دەبن.