وتەبێژی پارتی رایگەیاند، زۆربەی بابەتەكانی گفتوگۆی نێوان لیژنە تەكنیكییەكانی پارتی و یەكێتی چارەسەركراون، دەشڵێت، تا ئێستا لەگەڵ یەكێتی قسەمان لەسەر پۆستەكانی حكومەت نەكردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، لیژنە تەکنیکییەکانی ھەردوولا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، زۆربەی ئەو بابەتانەی کە لەنێوان ھەردوولا باس کراون چارەسەر کراون و یەکلا کراوەتەوە پێکھێنانی حکومەت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چەند خاڵێکی کەم ماون کە پێویستی بەوەیە لە ئاستێکی دیکەدا باس بکرێن، ئەویش
لە چەند رۆژی داھاتوو یان لە ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوە دەکرێت و کۆتایی بەو چەند
خاڵەش دەھێندرێت.
جەختیشی
کردەوە، کە پارتی و یەکێتی گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی پێویستە لە کاتێکی زوودا حکوومەت
پێکبھێندرێت و بکەوێتە سەر رێچکەی خۆی.
وتیشی،
"بەتایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە،
پێمانوایە ئەمە تەکانێکی زیاتر دەداتە زوو چارەسەرکردنی گرفتەکان".
باسی
لەوەشکرد، "ناتوانین بڵێین کە خاڵی جیاوازمان ھەیە، بەڵکوو ئەوەی کە ھەیە ئەوەیە
کە ھەردوولامان چۆن بیر لە پێکھێنانی کابینەی تازە دەکەینەوە، هەردوولا رای جیاوازی
هەبوو لەمبارەیەوە بەڵام سەرجەمیان چارەسەر کراون، ھەروەھا تاوەکو ئێستاش قسەمان لەسەر
دابەشکردنی پۆستەکان نەکردووە چونکە ئەمە قۆناغی داھاتووە".
وتەبێژی پارتی
لەسەر مانگرتووان، ئاماژەی بەوەکرد: ناڕازایەتی ڕێگەی پێدراوە، بەڵام کات و ھۆکارەکەی
جێگای پرسیارن، ئەوەی مانگرتووان داوای دەکەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمێژە لەگەڵ
بەغدا ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.