سەردێڕ:

لیژنەی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو کۆبوونەوەی خۆی لە وەزارەتی دارایی ئەنجامدا

PM:08:21:10/02/2025

1856 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو کۆبوونەوەی خۆی لە وەزارەتی دارایی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی پەیوەست بە میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە و تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان کرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی راسپاردەکانی کۆتایی بۆ پەسەندکردن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی پێسپێردراوە، لە وەزارەتی دارایی بە سەرۆکایەتی محەممەد حەمزە بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی تەواوکردنی کارەکانی بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٤٦٦٠ی ساڵی ٢٠٢٤.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، جگە لە ئەندامانی نوێنەرایەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی پەیوەست بە میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە و تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان کرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکانی کۆتایی بۆ پەسەندکردن.













گەلەری

‌بەپەلە