دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند لەگەڵ بەغدا لەسەر هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی گەیشتنە ڕێککەوتن، بەپێی زانیارییەکان ئەو ١٠٠ هەزار دینارەی بۆ موچەی مانگی یەک لە خانەنشینان بڕدرابوو، دەگەڕێنرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەرێم ساڵی رابردوو لەسەر بنەمای یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق موچەی خانەنشینانی هەرێمی هاوتاکردووە.
هەروەها،بڕیاریشە لەم مانگەوە یان مانگی داهاتوو موچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بە بێ هیچ لێبڕینێک بدرێت و چاوگێکی ئاگادار ڕاگەیاند، لە دوای ڕێککەوتنەکەوە هیچ خانەنشینێک نابێت موچەی لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت.
هاوکات، هەر کەسێک لە دوای ٢٣ی١١ی ساڵی ٢٠٢٢ خانەنشین بوبێت ، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو عێراق موچەکانیان هاوتادەکرێتەوە.
چونکە لەو بەروارەوە بەپێی بریاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت هەرێمیش یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جیبەجێ بکات،
لە موچەی مانگی یەکیش ئەو موچەخۆرانەی پارەیان لەهەرێم لێبڕدرابوو دەبێت پارەکەیان بۆ بگەرێنرێتەوە
سەبارەت بە موچەی خانەنشینی سەربازیش چاوگەکە دەڵێت ڕێککەوتن کراوە ئەوانیش هاوتابکرێت.