سەردێڕ:

بەغدا و هەرێم لەسەر یاسای خانەنشینی یەکگرتوو گەیشتنە رێککەوتن

PM:01:10:10/02/2025

4060 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارای هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەرجێبەجیکردنی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو گەیشتینە ڕێککەوتن پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوەى پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوتاى کردبوو هەڵدەوەشێتەوە.


ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥،وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەبارەی یاسای خانەنشینی گەشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا.

هاوکات، پەرلەمانتارێکی عیراق رایگەیاند، مووچەی خانەنشینان لەمانگی ٢ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ دەکەن، نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.
دوای ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر لەمانگی ١ بەنایاسایی و سەربەخۆ مووچەی خانەنشینانی کەم کردەوە.

هاوکات، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ بەدواوە و ئەوەی پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە.

 













گەلەری

‌بەپەلە