سەردێڕ:

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کارەبای چەمچەمال و دەوروبەری دەبڕدرێت

PM:12:31:10/02/2025

1932 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کێلگەی غازی کۆرمۆر، لەبەیانی ئەمڕۆوە کارەبای بەشێک لەماڵەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری بڕاوە.


ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بڕی ٢٠٠ مێگا کارەبا لە بەشەکارەبای سلێمانی کەمی کردوە.

سەرچاوەیەک بە ئێن ئارتی راگەیاند، بەوهۆیەوە، لەکاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانیەوە، کارەبای بەشێکی مەڵەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی  بڕاوە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە ڕەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش رێژەی ٪٦٧ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.

جێی باسە، بەهۆی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکانەوە لەسەر کێلگەی غازی کۆرمۆر کاریگەری لەسەر شێوازی کارکردنی و خزمەتکردنی خەڵک دروست کردووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە.

 

 

 













گەلەری

‌بەپەلە