سەردێڕ:

ئەو ماددە خۆراکییانە چین کە بۆ سەبەتەی مانگی رەمەزان زیاد کراوە؟

PM:12:18:10/02/2025

2652 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ماددە خۆراکییەکان رایگەیاند، ١٠ رۆژ پێش هاتنی مانگی پیرۆز سەبەتەی خۆراکی رەمەزان دابەش دەکرێت کە بابەتی سەرەتایی لەخۆدەگرێت و پێنج ماددەشی بۆ زیاد دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لاما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی ماددە خۆراکییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج ماددەیەش بریتین لە (نیسک، ماش، فاسۆلیا، نۆک هەردوو جۆرەکەی) وتیشی، "لەسەدا ٨٠ـی ماددە خۆراکیەکان لە بەرهەمی نیشتمانییەوەن، جگە لە گەنمەشامی و برنج".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خێزانانەی دەیانگرێتەوە بژاردەی هەڵبژاردنی چوار جۆر گەنمەشامی لە پێنج جۆر گەنمەشامییان هەیە، بەو پێیەی خێزانی چوار کەسی یەک کیلۆگرام لە هەر بابەتێک وەردەگرن، ئەمە جگە لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی بنەڕەتی.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، سەبەتەکە بۆ ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی ئامادە دەکات، بەجۆرێک کۆی ئەو کەسانەی لە کارتی بەشەخۆراکدا بەشدارن دەبنە ٤٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی.

 

 













گەلەری