AM:09:51:10/02/2025
1544 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پلانی ترەمپ بۆ چارەسەرێکی خێرا بۆ ئۆکرانیا نابێت تەنها شەڕەکە بوەستێنێت بەڵکو دەبێت دڵنیایی بدات گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دابین بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، زیلینسکی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، نابێت ترەمپ تەنها کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و دەبێت هەڵسوێستی هەبێت بۆ ئەوەی پوتین دەرفەتی ئەوەی نەبێت جارێکی تر شەڕ لە دژی ئۆکرانیا هەڵگیرسێنێت .
هەروەها جەختیشیکردەوە، ئامادەیە بۆ دانوستان
لەگەڵ روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بە مەرجێک هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی ئۆکرانیا،
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بەشداری بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی سێ ساڵە جەنگی روسیا
و ئۆکرانیا بەردەوامە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم جەنگەشدا دەیان هەزار کەس کوژران و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.