AM:08:56:10/02/2025
9400 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى دارایی عێراق بڕی خەرجى و داهاتەکانى عێراقی تا مانگی ١١ـی ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٣ تریلیۆن دیناریان بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە کە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەى بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بە گوێرەى خشتەکە وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجیى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ئەو ١١ مانگەدا، بە ١٣ تریلیۆن و ١١٢ ملیار و ٩٣٤ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٥١٥ دینار هەژمار کراوە، لەو بڕە پارەیە ١١ تریلیۆن و ٥٢٠ ملیار و ١٦٠ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار و ٦٣٩ دینارى بۆ مووچە بووە.
هاوکات وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی عێراق لە ساڵی
رابردوودا زیاتر لە ١٣٥ ترلیۆن دینار بووە کە ٨٨٪ داهاتى نەوتى بووە و لەسەدا ١٢ـی داهاتى نانەوتى بووە،
خەرجییەکانی عێراقیش بە گشتى زیاتر لە ١٣٦ ترلیۆن دیناربووە و بڕی یەک ترلیۆن
کورتهێنان هەبووە.