سەردێڕ:

چا یان قاوە، کامیان باشترە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە؟

PM:11:43:09/02/2025

7340 جار خوێندراوەتەوە

زانایان زیاتر لێکۆڵینەوە لە کاریگەری خواردنەوەکانی وەک قاوە و چا لەسەر کارکردنی مێشک دەکەن، بەتایبەتی لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە لە گەورەساڵاندا.


لەم چوارچێوەیەدا توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی ژاپۆن ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی پەیوەست بە خواردنەوەی چای سەوز و قاوە بڵاوکردەوە و کاریگەرییە ئەگەرییەکانیان لەسەر تەندروستی مێشک نیشان دا.

هەرچەندە قاوە چەندین سوودی تەندروستی زانستی سەلمێنراوی هەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە چای سەوز باشترە لە یارمەتیدانی کەسانی بەساڵاچوو بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە.

توێژەران پەیوەندییەکی بەرچاویان لە نێوان زیادبوونی خواردنەوەی چای سەوز و کەمبوونەوەی مەترسییەکانی تەندروستی مێشک دۆزیەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری "NPJ Science of Food" بڵاوکراوەتەوە، داتای نزیکەی ١٠ هەزار بەساڵاچووی ژاپۆنی شیکردووەتەوە کە بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی چاودێری بەردەوامدا کردووە لەسەر نەخۆشی بیرچوونەوە.

بەشداربووان سکانی MRIیان بۆ کرا و پرسیارنامەیان سەبارەت بە خووی خواردنیان پڕکردەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە چا و قاوە هەردووکیان کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکەن ئەگەر بەشێوەیەکی مامناوەند بخورێتەوە، بەڵام چای سەوز کاریگەری زیاتری هەیە چونکە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی تەندروستی مێشک هەیە و رێگری دەکات لە نەخۆشی بیرچوونەوە.

جگە لەوەش چای سەوز کەمتر کافاینی تێدایە بە بەراورد بە قاوە، ئەمەش ڕەنگە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر پەستانی خوێن بەو هۆیەوە ڕەنگە کاریگەری ئەرێنی زیاتری هەبێت لەسەر تەندروستی مێشک.

لەلایەکی دیکەوە چای سەوز دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین و کانزا و کافاینی تێدایە، کوپێک چای سەوز بە شێوەیەکی گشتی ٢٥-٤٥ میلیگرام کافاینی تێدایە، بەڵام قاوە دژە ئۆکسانیشی تێدایە و ڕەنگە ڕێژەی کافاینی تێدایە بگاتە نزیکەی ١٠٠ میلیگرام بۆ هەر کوپێک.













گەلەری

‌بەپەلە