PM:09:52:09/02/2025
15504 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی رەوتى فوراتەینی سەر بە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیوادارین حکومەتی کاربەڕێکەر دەستپێشخەری بکات بۆ جێبەجێکردنی پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا و ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی رەوتى فوراتەینی سەر بە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کاتێکدا زیاتر لە جارێک داوامان لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کردووە، هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەند لە بەغدا بەرزبکەنەوە و چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان بدۆزنەوە بەگوێرەی ڕێککەوتنە داڕێژراوەکان و یاسایی و دەستوورییەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی هاوکاری لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە کێشەکان بەرەو ئاڵۆزیەکی زیاتر رۆشتووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی
گشتی فیدراڵی دووپاتکردەوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی غەیرە نەوتی
بۆ بەغدا نەناردووە، سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی کە هەرێمی پابەند کرد
بە رادەستکردنی ئەو داهاتانە.
لە کۆتاییدا ئەوەی
خستەڕوو، "هیوادارین برایانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین نەرم و نیان
و هاوکاری جدی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ بەرژەوەندی هەمووان نیشان بدەن و بۆ ئەوەی
کارەکان بەبێ ئاڵۆزی و دواکەوتن بە ئاسانی بەرەوپێش بچێت ئەوان هاوبەشن لە نیشتمان
و ماف و ئەرکیان هەیە".