PM:08:52:09/02/2025
2000 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارانی هەردوو فراکسیۆنەکەی نەوەی نوێ لە بەغدا و هەرێم چونە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان لەدێگەڵە و لەبارەی رێگریی هێزەکەی پارتی لە چوونی مامۆستایان بۆ هەولێر رایانگەیاند، لەبری ئەوەی بەدەم داوای مامۆستایانەوە بێن بەچەکەوە روبەڕوویان دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەوان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا و هەرێم هەموو کات لەگەڵ داواکانی مامۆستایان دەبن.
وتیشیان، کارێکی
ناڕەوایە ڕێگری دەکرێت هاوڵاتیان بچنە هەولێر، بۆچی عیززەت دورییەکان بۆیان هەیە
بچنە هەولێر بەڵام ڕێگا بەهاوڵاتیانی خۆمان نادرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو،
ئەو هێزەی پارتی هێناویەتی با بۆ بەرگری لە شنگال وکەرکوک ببرایە، بەهۆی پارتیشەوە
هەولێر جێگای بەعسیەکانی تێدادەبێتەوە و جێگای مامۆستاکانی تێدانابێتەوە و ئەو هێزەی
حکومڕانی دەکات تاکڕەوە و خەڵک دەچەوسێنێتەوە.