PM:07:01:09/02/2025
2380 جار خوێندراوەتەوە
هاوشێوەی خانەنشینانی مەدەنی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی رایانگەیاند، بە بێ ئەوەی ئاگادرکرابنەوە، لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە بەشێکی مووچەکانیان لێ بڕاوە، بەشێوەیەک ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکەیان لەسەروو و یەک ملیۆن دینارە نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینار لە مووچەکانیان بڕاوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە سلێمانی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی هاوشێوەی خانەنشینانی مەدەنی گردبوونەوە دژی لێبڕینی بەشێک لە مووچەکەیان لەلایەن حکومەتی کارەبەڕێکەرەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بەشێک لەو خانەنشینانەی
مووچەیان زیاتر لە ملیۆنێک دینار، نزیکەی ٥٠٠ هەزار دینار لە مووچەکانیان بڕدراوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئەمە ستەمێکی ئاشکرایە کە لە
خانەنشینان دەکرێت، هەروەها وەک خانەنشینی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە،
روونکردنەوەمان لەبارەی هۆکاری بڕینی مووچەکانمان پێنەدراوە و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هەوڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان نەداوە.