PM:06:40:09/02/2025
2424 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، چەند بابەتێک بۆ تاقیکردنەوەی پۆلەکانی ٩ و ١٢ کەمکرانەوە.
نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، وەک یارمەتیدەرێک بۆ ئەو کاتانەی لە خوێندنگە حکومییەکاندا بەفیڕۆچوون هەندێک لە بابەتی پۆلی ٩ و ١٢ بۆ تاقیکردنەوەکان کەمدەکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، نمرەی بڕیار نەماوە و هەر خوێندکارێک ئەگەر لە چوار
وانە دەرنەچوو مافی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەم و دووەم
نابێت.
بە وێنە؛ ئەمەش ئەو بابەتانەیە کە کەمکراونەتەوە: