سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: پاداشتی دارایی کارمەندەکانی دەنگدان دەستپێدەکات

PM:05:02:09/02/2025

1576 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی دابەشکردنی پاداشتی دارایی بەسەر کارمەندانی دەنگدان رادەگەیەنێت


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دابەشکردنی پاداشتی دارایی بەسەر کارمەندانی دەنگدان کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣ کرد دەستپێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ سەرجەم کارمەندانی راپرسی کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣دا کردووە، بەو پێیەی هەمیشە پاڵپشتی کۆمسیۆن و میللەت بوون، هەروەها سەرچاوەی هێز بوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

باسی لەوەشکرد، "ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی دەستمان کردووە بە دابەشکردنی پاداشتەکانتان بۆ خەرجکردنی بە شێوەی کاش، بەو پێیەی لە رێگەی گەنجینەکانی بەغدا و پارێزگاکانەوە دابەشدەکرێت، بۆ ئەو بڕە پارانەی کە پێشتر لە مانگی ئابی ٢٠٢٤دا گواستراونەتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی".

ئەوەشی خستەڕوو،"بەربەست لەبەردەم دابەشکردنیدا مەرجی وەزارەت بوو کە خەرجکردنەکە لەڕێگەیIBAN و کی کاردەوە بێت، دوای نامەنووسیش، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی بە پارەی کاش. ئێمە خەمی بەردەوامی خۆمان بۆ مافەکانتان پشتڕاست دەکەینەوە و سوپاسگوزاری خۆمان بۆ هەوڵە گەورەکانتان لە خزمەتکردنی پرۆسەی دیموکراسیدا دەردەبڕین".













گەلەری

‌بەپەلە