وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەهای ١٥ ملیار دینار پڕۆژە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بە بەهای ١٥ ملیار دینار پڕۆژەی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە،
کۆی گشتی ئەو بڕەی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارەبادا لە سنوورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە
و گەرمیان خەرجکراوە بریتییە لە ١٤ ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دینار و ٥٢٧ هەزار دینار.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
ئەو پڕۆژانەی لەو سنوورانەدا جێبەجێکراون، بریتیبوون لە نۆژەنکردنەوە و کاری راکێشانی
کـارەبـا، کڕینی کەرەستە، گەیاندنی کـارەبـا بە گوندەکان و رووناکی شەقامەکان.