PM:12:14:09/02/2025
2008 جار خوێندراوەتەوە
مەراسیمی ماتەمینی بۆ گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم لەبەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەبەشداری هاوکارانی و رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چیا حسێن، بەرێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە مەراسیمی ماتەمینی وریا حەمە کەریم رایگەیاند، "وریا حەمەکەریم کەلێنی لە کەناڵەدا دروست کرد و جێگەی پڕ نابێتەوە".
کاروان
ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە مەراسیمەکەدا وتی،
"وریا جێدەستی دیاربوو لەناو میدیایی کوردیدا".
هاوکات رەحمان غەریب، "بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئێن ئاڕ تی
وەک قوتابخانەیەکە بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانی بوێر".