AM:10:31:09/02/2025
2168 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی بەفربارین کۆتاییهات. کەشناسى هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران بەرەو کۆتایی دەچێت و پلەکانی گەرماش دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات بەهۆی سەرما و نالەباری کەشوهەواشەوە ئەمڕۆ لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی کرا بە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکى کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە، دەشڵێت، چاوەروان دەکرێت، لەمڕۆوە شەپۆلی بەفر و باران بەرەو لاوازی بچێت.
هاوکات، لە هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی هەڵەبجە و ئیدارەی
راپەڕین و سۆران و دەربەندیخان، بەهۆی سەرما و نالەباری کەشوهەواوە کرا بە پشووی فەرمی،
لە سنووری پەروەردەی سلێمانیش لە قوتابخانە ناحکومییەکان کراوە بە پشوو.