AM:10:07:09/02/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
لە لوبنان دەستکرا بە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و کابینەکە لە ٢٤ وەزیر پێکدێت و کەسانى ناحزبى لە خۆدەگرێت و بڕیارە پێنج وەزیریان ئافرەت بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان بە حکومەتێکی ریفۆرم خواز دەستیپێکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەک لە وڵاتەکەدا کە پابەندە بە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و داواکارییەکانی تایبەت بە دانانی وەزیرانی بێلایەن.
جۆزێف عەون دووپاتی کردەوە کە پێکهێنانی "حکومەتی چاکسازی و ڕزگاری"
لەسەر بنەمای ئەو پێوەرانە بووە کە لەگەڵ سەرۆکەکەی، نەواف سەلام رێککەوتنی لەسەر
کراوە و دامەزراندنیان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و ئەزموون و پسپۆڕی بووە، جگە لە سیڤی
و ناوبانگێکی باشیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەت لە ٢٤ وەزیر پێکدێت، بەبێ هیچ "رێگریکردنی
سێیەم" یان "تەڵەی کۆنفرانسی"، کە لێوانیاندا بڕیارە پێنج وەزیریان
ئافرەت بن، هەروەها سێ ناوی سیاسی کە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی کۆچکردوو رەفیق حەریری
و فواد سینیۆرا، سەرۆک وەزیرانی پێشوودا بەشدارییان لە حکومەتەکانی پێشوودا کردووە،
کە دیارترینیان غەسان سەلام و تارەک میتری و یاسین جابرن.