AM:09:02:09/02/2025
2364 جار خوێندراوەتەوە
خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت و کەمێکی تر بەڕێدەکەون بەرەو هەولێر بە بەشداری کردنی چەندەها هاوڵاتی بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستایانی مانگرتوو.
ئەمڕۆ شەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بڕیارە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندانی فراوان لەشاری هەولێر ئەنجام بدەن بۆ پشتگیری مانگرتووانی سلێمانی و لە ئێستادا چەندەها هاوڵاتی لەبەردەم خێمەی مامۆستایان ئامادەن بۆ بەڕێکەوتن لەگەڵ مامۆستایان بەرەو هەولێر بە مەبەستی پشتگیریکردن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو لە سلێمانییەوە مانگرتووان رایانگەیاندبوو،
لەبازگەی دێگەڵە وسماقۆڵی رێگە بە هیچ کەسێکی سنوری ئەمدیو نادرێت بچێتە ناو شاری
هەولێر بەڵام سەرباری هەر رێگریکردنێک ناوەستن و بەردەوام دەبن تا مافی خۆیان وەردەگرن.