PM:10:57:08/02/2025
2136 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە، وتەبێژی حزبەکەش رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە دەلێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ئامادەکردنی ڕەشنوسێک بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانیان لە کابینەی نوێ تاوتوێ کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
هەفتەی ڕابردوو یەکێتی و پارتی لە دواین کۆبوونەوەیان لەسەر ١٥ خاڵ رێککەوتن وەک
بنەمای کارکردنی کابینەی دەیەمی حکومەت، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێتی ڕازی بوو پۆستی
سەرۆک وەزیران بداتەوە بە مەسرور بارزانی.