PM:09:56:08/02/2025
1816 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە رێژەی ٪٩٨ کەم بووەوتەوە. دەشڵێت هیچ سەرپێچیەکی بۆری نەوت لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، فەریق مقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٥ توانی دەستی بەسەر ١١٦ تانکەری سەرپێچیکاردا بگرێت و ١٥٢ کەسیشیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە قاچاخبردنی ماددەی وەرگیراوی نەوت.
وتیشی، دەست
بەسەر دوو گەراجدا گیرا و بڕی بەرهەمە نەوتییە دەستبەسەرداگیراوەکان دەگاتە دوو
ملیۆن و ٦١٠ هەزار بەرمیل نەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"بەڕێوەبەرایەتییەکە کەمبوونەوەی رێژەی قاچاخچێتی بە رێژەی نزیکەی ٪٩٨ تۆمارکردووە،
هەروەها هیچ سەرپێچییەکی بۆری نەوتی لە سەرجەم پارێزگاکان تۆمارنەکردووە".