سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: رێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواوبووە

PM:05:37:22/02/2025

1696 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جیهان-ی توركیاوە تەواو بوو، بەگوێرەی ئەو میکانیزمانەی لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە، دەشڵێت، "داوا لە هەرێم دەكەین بڕی نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بكەن".


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جیهانەوە تەواو بووە بەپێی ئەو میکانیزمەی لە یاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە هەرێم دەکەن بڕی نەوتی بەرهەمهێندراو لە کێڵگەکان رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی سكاڵای حكومەتی عێراقەوە، لە ٢٥ـی ئازار ٢٠٢٣، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت.














گەلەری