سەردێڕ:

نەوەی نوێ سبەی پشتیوان و بەشدار دەبێت لە خۆپیشاندانی هەولێر

PM:08:38:08/02/2025

3292 جار خوێندراوەتەوە

وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، نەک تەنها پشتگیری خۆپیشاندان دەکەین لە هەولێر، بەڵکو بەشداریش دەبین تیایدا.


ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، "هیوادارین هەموو لایەکیش ئاگاداربن، بەتایبەت مامۆستایانی مانگرتووی بەڕێز، کە ئەمە پلانێکی دەسەڵات نەبێت بۆ لەباربردنی ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونەیان و داخستنی خێمەکەیان نەبێت لەسلێمانی، کە ماوەیەکە مانیان لە خواردن گرتووە و ئازاریان کێشاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە گرنگە هەروەک چۆن لەسلێمانی نارەزایی و مانگرتن بەردەوامە ئاوها بەردەوام بێت تا مافەکانی مامۆستایان و مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە، هەروەها گرنگیشە بەهەمان شێوە لەهەولێریش خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام بێت و ئێمەش پشتیوان و بەشدار دەبین، چونکە پێمان وایە ئەم حکومەتەی مافی خەڵک و مووچەخۆران دەخوات حکومەتی پارتی و یەکێتییە و هەردوولا وەک یەک بەرپرسن لە بڕینی قوت و مووچەی مووچەخۆران.













گەلەری

‌بەپەلە