سەردێڕ:

سووپاس نامە لە لایەن بنەماڵەی کۆچکردوو وریا حەمەکەریم

PM:08:09:08/02/2025

14548 جار خوێندراوەتەوە

بنەماڵەی وریا حەمەکەریم: سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ هاوڕێ و هاوپیشە و هەموو ئەو کەسانەی لەناوخۆ و دەرەوە بەشداری پرسەکەیان کرد و هاوخەممان بوون.


ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بنەماڵەی وریا حەمەکەریم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، "بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو ئەوپەڕی سووپاس و رێز و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست و کوردزمانانی ئازیز دەکەین کە لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانەدا هاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ کۆچی دوایی ئەم خۆشەویستەمان کە خۆیان بە خاوەنی پرسە زانیوە".

"پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداربوون لە رێوڕەسمی پرسەکەی و هەموو ئەو کەسانەشی کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوخەمیان دەربڕیوە، خوای گەورە سەرجەم خەم و پەژارە و فرمێسکەکانتان بکاتە مایەی لێخۆشبوون لە خۆتان و کۆچکردووان".

"وە جێی خۆیەتی سووپاسێکی تایبەت ئاڕاستەی سەرجەم هاوڕێ و هاوپیشەکانی و سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکەین کە دەورێکی باڵا و کاریگەریان هەبوو لە ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی کاکە وریا وە هەروەها سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەر لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە هەتا کۆتایی هاتنی پرسەکەی کە هاوکاری زۆریان کرد و کارئاسانیان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە کرد ، خوای گەورە کۆچکردوو ( کاکە وریا) بە ( فردوس الأعلی ) شاد بکات و سەبووری دڵی دایکی و کەسووکاری و هەموولایەک بداتەوە".

"خوای گەورە نموونەی ئەم خۆشەویستە لە ناوماندا زیاد بکات بۆ خزمەتی دین و ژینی هەموو لایەک ، لە هەمان کاتدا دووعای لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوو ( کاکە ئارام) دەکەین کە لە هەمان ڕووداودا گیانی لەدەستدا".

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ.













گەلەری