سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە شەش کەس بریندار بوون

PM:07:38:08/02/2025

28552 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی رەواندز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە رەواندز شەش کەس برینداربوون.


ئەمرۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەپان قادر رەسوڵ، بەڕێوەبەری تەندروستی رەواندز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم ئێوارەیە شەش کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون، کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بریندار ببوون گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە منداڵێکی یەک ساڵ و نیو لەگەڵ دوو ژن و سێ پیاو بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ٣ کەسیان تەندروستیان جێگرە و ئێستا ڕەوانەی ماڵەوە کران و یەکێکیشیان لە نەخۆشخانەی رەواندز هێڵدراوەتەوە و دوو کەسیشیان بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراون لە سۆران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی زانیاریەکان ئەو خێزانە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی شیرینی خواردنەوە چوونەتە گوندی سەران لە سنووری رەواندز لەکاتی هاتنەوەیان لە گوندەکە شۆفێرەکە کۆنترۆڵ لە دەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە لاڕێیەکدا و وەردەگەڕێت.




کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری

‌بەپەلە