سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، وریا حەمەکەریم لە رێگای ئێن ئاڕ تیەوە پارێزگاری لە خەڵک دەکرد و هەرگیز خۆی نەفرۆشت بە دەسەڵات و دوای پارە نەکەوتبوو.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری 'وریا حەمەکەریم' دەکەین و سوپاسی سەرجەم و ئەو کەس و لایەنانەش دەکەم کە پرسەنامەیان بۆ گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ناردووە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، وریا حەمەکەریم جگەلەوەی کەسێکی باشبوو هەرگیز خۆشی نەفرۆشتووە بە دەسەڵات
و بەدوای پارە نەکەوتووە و لە رێگەی ئێن ئاڕ تیەوە پارێزگاری لە خەڵک کردووە.
ئەوەشی
خستەڕوو، حەقوایە بەرپرسان
لەکاتی ئاساییدا وەکو ئێستا لە رۆژنامەنووسان بپرسنەوە و لە ئێستادا هاوڕێکانی وریا
لە ئێن ئاڕ تی زیاتر لە ١٠٠ سکاڵایان لەسەرە لەبەرئەوەی پشتیوانی خەڵک دەکەن.
شاسوار
عەبدولواحید دەشڵێت، هیوادارم ئەمە ببێتە وانەیەک بۆ هەمووان کە بزانن : هەرکەسێک خۆی بفرۆشێت بە دەسەڵات
و دوای پارە بکەوێت رێزلێگیراو نابێت.