سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر مووچە

PM:06:12:08/02/2025

53888 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی تازەی مووچە ئەمەیە، سبەینێ لەبارەی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆبوونەوە دەکرێت لەنێوان بەشی ژمێریاری و مووچەی میلاکاتی سەرجەم وەزارەتەکان، بۆ بڕیاردان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو.


ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئار تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی لەرێگەی نوسراوێکەوە سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووتەوە کە سبەی یەکشەممە لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆبوونەوە دەکرێت لەنێوان بەشی ژمیریاری و مووچەی میلاکاتی سەرجەم وەزارەتەکان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو.

هەر بەپێی زانیاریەکان، وەزارەتی دارایی داوایکردووە پشت بە هیچ سەرەمووچە و دەرماڵەیەک نەبەستن لەسەر بنەمای مووچەی مانگی یەک لیستی مانگی دووش ئامادەبکەن، چونکە لەگەڵ بەغدا وا رێککەوتن کراوە کە لیستی مووچەی مانگی یەک ببێتە بنەمای هەر ١٢ مانگەکەی ئەمساڵ.

لەلایەکی تریشەوە، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیایی حزبەکەی راگەیاند، ناردنی پارە و مووچە هیچ منەتێکی تێدا نییە و ئەرکی بەغدایە بینێرێت.













گەلەری

‌بەپەلە