PM:05:59:08/02/2025
1428 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، هەرێم لەگەڵ بەغدا لە ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا کێشەیان هەیە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و بەکاربردن بەڵام عێراق هیچیان ناداتە هەرێم، دەشڵێت، شایستە داراییەکانی هەرێم لای عێراق شایستەی تەواون بەبێ منەتکردن.
ئەمرۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا دوو کێشەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر بابەتی بودجەی وەبەرهێنان و بەکاربردن بەڵام عێراق هیچیان نادەنە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم لای حکومەتی عێراق شایستەی
تەواون بەبی منەت کردن و بەغدا نابێت منەت بکات کاتێک مووچە دەنێرێت.
دەشڵێت، مووچە بە شێوەی دەستووری لە بودجەی عێراقە و مافی هەرێمە و منەتی کەسی
تێدا نییە، ئەوەی لەسەر ئەوانە کردوویانە و پێویستە ئەوەی لەسەر عێراقیشە
جێبەجێیبکات، بەڵام کورد بەرامبەر بەغدا خاوەنی یەک وتار نین.