PM:04:25:08/02/2025
2484 جار خوێندراوەتەوە
ئومێد بەرۆشکی ماوەی ١٠ رۆژە بە بڕیاری دادگای دهۆک لەسەر کەیسێکی رۆژنامەوانی دەستگیرکراوە و بە گوێرەی بڕیاری دادگاکەش بە شەش مانگ زیندانی سزادراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەنووسی بادینان ماوەی ١٠ رۆژە لەسەر کەیسێکی رۆژنامەوانی لە دهۆک دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە شەش مانگ زیندانی سزادراوە.
لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە هاوڕێکانی ئومێد
بەرۆشکی باسیان لەوەکرد، کە کەیسەکەی بە سیاسی کراوە و پێشتر بڕیاری لەبارەوە
دراوە و رێکاری توندنی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
ئەوەش لەکاتێدایە، چەند جارێکی دیکەش ئومێد
بەرۆشکی، تووشی گرتن و دادگایی کردن بووەتەوە لەسەر بابەتی رۆژنامەوانی.