PM:03:41:08/02/2025
2344 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەردوو رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەهۆی بەفرەوە داخراوە و داواکارین شۆفێران بەکارینەهێنن.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەن بەھۆی بارینی بەفر و بوونی بایەکی بەھێز رێگاکانی چوونەسەر ھەردوو چیای گۆیژە و ئەزمەڕ بەستویەتی و شەختە درووست بووە، بۆیە ھەموو رێگاکانی چوونەسەر چیای گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەستکراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "داوا لەشۆفێران دەکەین روو لەوناوچانە نەکەن چونکە رێگە بە ھیچ جۆرە
ئۆتۆمبێلێک نادرێت ئەو رێگایانە بەکاربھێنێت".
وتیشی، "داواش
لە شۆفێران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگاکانی ناوچە شاخاوییەکان بەکارنەھێنن
چونکە لەزۆربەی ناوچەکان بەفر باریوەو ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە".