سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە دەکرێت؟

PM:03:14:08/02/2025

3532 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ لەبارەی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆبوونەوە دەکرێت و بڕیار لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو دەدرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئار تی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لەنیوان بەشی ژمیریاری و موچەی میلاکاتی وەزارەتەکان لەبارەی مووچەی مانگی دوو دەکرێت.

هاوکات، بەپێی زانیاریەکان، دارایی داوایکردووە لەسەر بنەمای موچەی مانگی١ و بە هەمان لیست لیستی مانگی دووش ئامادەبکەن.
هەروەها، داوای لە وەزارەتەکان کردووە پشت بە هیچ سەرەمووچە ودەرماڵەیەکیش نەبەستن چونکە لەسەر هەمان بنەمای مووچەی مانگی ١ لیستی مووچەی مانگی دووش ئامادەدەکرێت.
بەپێی رێکەوتنی نێوان عێراق و حکومەتی کاربەرێکەر دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە٨٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و بەمەش محمد شیاع سودانی هەموو مانگەکان لەکاتی خۆیدا مووچەی هەرێم دەنێرێت ئەگەر پابەندی رێککەوتنەکان بن. 













گەلەری

‌بەپەلە