سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران

PM:01:44:08/02/2025

13220 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند،"داوا لە شۆفێران دەکەین لە ئێستادا سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن یان ئەو شوێنانەی مەترسی بەستن و شەختەی لێ دەکرێت".


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێریکردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەن بە هیچ جۆرێک بۆ گەشت و بەسەربردنی کات بەهۆی بەستنی رێگا شاخاوەییەکان.
ئەم هۆشدارییە لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێم لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەمرۆ پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و شەپۆلی سەرما روو لە زۆربەی ناوچەکان دەکات و ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە.

 

 













گەلەری