سەردێڕ:

ئەمڕۆ حەماس بڕیارە سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات

PM:12:08:08/02/2025

1056 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دەبێتە کۆتا قۆناغی رێککەوتنی ئاگربەست کە گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین بڕیارە سێ بارمتەی ئیسرائیلی رادەست بکەن لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٨٣ زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین رایانگەیاند، بڕیارە ئیسرائیل ١٨٣ بەندکراوی فەڵەستینی ئازاد بکات کە دەبێتە کۆتا قۆناغی رێککەوتن و ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە شەڕی غەززە.

هاوکات، لەو ١٨٣ بەندکراوی فەڵەستینییە ١٨ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ٥٤ زیندانی بە سزای درێژخایەن و ١١١ زیندانی خەڵکی کەرتی غەززە کە دوای هێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستبەسەر کراون.














گەلەری