AM:11:35:08/02/2025
30240 جار خوێندراوەتەوە
دوای رێککەوتنی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رێککەوتوون لەسەر پرسی مووچە و کێشەی مووچە چارەسەرکراوە. بەڵام لەهەمان کاتدا حکومەتی کاربەڕێکەر پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەو پێیەش حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی یەک و راپۆرتى خەرجی و داهاتى مانگی رابردووی رادەستی بەغدا نەکردووە.
ئەوەش خرایەڕوو، بەپێی رێکەوتنەکە دەبێت حکومەتی
کاربەڕێکەر مانگانە٨٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و سەرۆک وەزیرانی
عێراق وتبوشی، ئەمساڵ مانگانە لەکاتى خۆیدا مووچەى هەرێم دەنێرین.
هاوکات، بەغدا ٤٤١ ملیار دیناری ناردووە بەڵام
حکومەتى کاربەڕێکە مووچەى مانگی ١٢ـی دابەش نەکردووە.