AM:11:20:08/02/2025
1556 جار خوێندراوەتەوە
کۆریاى باکور وەڵامى ترەمپى دایەوە و رایگەیاندووە، "چەکی ئەتۆمیمان بۆ دانوستان نییە کە رەنگە بە پارە بگۆڕدرێتەوە بەڵکو بۆ بەکارهێنانی شەڕە لە دژی (دوژمنەکان) کە هەڕەشە لە گەلەکەی و ئاشتی جیهانی دەکەن".
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەڵامەکەی کۆریای باکور هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێش دەستبەکاربوونی کە تیایدا رایگەیاندبوو، دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دروستبکات، کە "کوڕێکی زیرەک"ە
هەروەها ترەمپ وتبوشی، "بۆ هەمووان سوودی هەیە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ
سەرۆکی کۆریای باکوور دروست بکەین".
هاوکات، پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، کۆریای باکور چەند موشەکێکی بالیستیکی
کورت مەودای هەڵدابوو، دوای چەند رۆژێک لە دەستبەکاربوونی، موشەکێکی ستراتیژی کروزی
کە لە دەریاوە هەڵدرابوو، تاقیکردەوە کە "بە وردی" ئامانجەکەی پێدا و سوێندی
خوارد "توندترین رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی" دژی ئەمریکا بگرێتەبەر.