PM:07:03:30/12/2024
1160 جار خوێندراوەتەوە
سندووقی جیهانی ئەڵمانی بۆ دانیشتوانی جیهان، لە ساڵی ٢٠٢٤ ـدا ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٨٢ ملیۆن كەس زیادی كردووە و زۆرینەی گەشەی دانیشتوان لە ئەفریقا بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەپێی راپۆرتی سندووقی جیهانی ئەڵمانی بۆ دانیشتوانی جیهان، ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٨٢ ملیۆن كەس زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، پێشبنییش دەكرێت ژمارەی دانیشتووان لە سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ٢٠٢٥، هەشت ملیار و ١٥٠ ملیۆن كەس تێبپەڕێنێت.
هاوکات، بەپێی راپۆرتەكە
لە ٢٠٢٤ ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا وەك خۆی ماوەتەوە كە ٨٤ ملیۆن كەسە، بەڵام
وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا لە ریزی پێشەوەی گەشەی دانیشتواندان.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، لە دوو دەیەی داهاتوودا خەڵكی ئەفریقا زۆر زیاتر دەبن و گەشەی دانیشتووان
ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە،
نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینی کردووە لە ساڵی ٢٠٣٧ ـدا ژمارەی دانیشتوانی جیهان بۆ یەكەمجار،
نۆ ملیار كەس تێبپەڕێنێت.