سەردێڕ:

ئایا زۆر خواردنی شەکر چی لە جەستە دەکات؟

PM:03:38:30/12/2024

2836 جار خوێندراوەتەوە

هەموومان دەزانین کە خواردنی زۆری شەکر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا بەڕاستی شەکر چی لەجەستە دەکات؟


بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"سکای نیوز عەرەبی"، زۆری شەکر لەناو خوێندا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گەورە و نەرێنی بەسەر فرمانەکانی جەستەدا دەهێنێت، بەم جۆرە:

مێشک:

 

شەکر وا لە مێشک دەکات کە هۆرمۆنی دڵخۆشی و چێژبینین"دۆپامین" دەربدات، لەگەری زۆر خواردنی شەکردا ئەو هۆرمۆنەش زۆر دەردەدرێت و وەک ئالوودەبوونی لێ دێت.

 

جگەر:

 

جگەر فرۆکتۆز(یەکێک لە پێکهاتەکانی شەکر) بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی چەوری، ئەگەر مرۆڤ شەکری زۆر بخوات، ئەوا چەورییەکان کەڵەکە دەبن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی جگەر زیاددەکات.

 

ددان:

 

بەکتریایەکی تایبەت پاشماوەکانی شەکر لە دداندا دەخوات و دەیگۆڕێت بۆ ترشی لاکتیک، ئەوەش دەبێتە هۆی لابردنی کانزاکانی مینای ددان، ئەو پێکهاتەیەیی کاردەکات بۆ پاراستنی ددان لە کلۆربوون.

 

پەنکریاس:

 

بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی هاندانی خانەکانی بێتا بۆ دەردانی ئەنسۆلین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ جگەر و ماسولکەکان بۆ ئەوەی دەستبکەن بە گۆڕینی گلوکۆز بۆ گلایکۆجین بۆ هەڵگرتن، کاتێک جەستە پێویستی بە وزەی زیاترە، گلایکۆجین دەشکێنێت، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە تواناکانی ماسولکەکان و جگەر بۆ هەڵگرتن سنووردارە، بۆیە جەستە کاردەکات بۆ هەڵگرتنی زیادە لە خانە چەورییەکاندا و لێرەوە پرۆسەی زیادبوونی کێش لە جەستەدا دەستپێدەکات.

 

پێست:

 

گلوکۆز و فرۆکتۆز پەیوەندی لە نێوان ترشە ئەمینییەکان دروست دەکەن کە کۆلاجین و ئیلاستین دەکەنە مادەییەک، کە هۆکاری چرچ و لۆچیپێستن.

 

دڵ:

 

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا دەبێتە هۆی گەشەکردنی ماسولکەکانی دەوروبەری دیواری خوێنبەرەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری خوێن، لە کۆتاییدا نەخۆشییەکانی دڵ.













گەلەری

‌بەپەلە