AM:08:37:30/12/2024
2832 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا بە نەخۆشى کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ وە لە خانەی چاودێری ماڵەوە خەوێندرا، دوای ئەوی توشی چەندین کێشەی تەندروستی بوو لەو کاتەوە لە دۆخێکی تەندروستی ناجێگیردایە، بەم دواییانە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بووە تاکو ٢٩ـی ئەم مانگە مردنەکەی راگەیەندرا.
هاوکات لاى خۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ٩ـی کانوونـی دووەمـی وەکو
رۆژی ماتەمینی بۆ گیانلەدەستدانی کارتەر راگەیاند.
ئەوەش لەکاتێکدایە، جیمی کارتەر ٣٩یەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵانى
١٩٧٧ بۆ ١٩٨١، لە بەرامبەر هەوڵەکانیشی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان
و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٠٢ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.