سەردێڕ:

شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمیسیۆن رەوانەی هەرێم کرا

AM:11:22:29/12/2024

7404 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێم راگەیاند، پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکەکانی هەرێم و لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەستبە دابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانون یەکەمـی ٢٠٢٤، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی هەبووە پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن خراوەتەسەر هەژماری بانکەکان لە هەرێم.

هاوکات باسی لەوەشکرد، دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەن بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە و دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکەن بەسەر کارمەندانی کۆمسیۆندا.

 













گەلەری

‌بەپەلە