سەردێڕ:

ئەفغانستان؛ هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر پاکستان ئەنجامدا

PM:11:18:28/12/2024

3652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، چەند هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەیان لەناو خاکی پاکستان ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، لە تۆڵەی ئەو هێرشانەی کرانە سەر وڵاتەکەمان، چەندین پێگە و ناوەند و حەشارگەی شانە دوژمنکارەکان کرانە ئامانج، کە لەوێوە هێرشەکانیان بۆسەر ئەفغانستان رێکدەخران و بەڕێوەدەبران.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەم هێرشانە، پێکدادانی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکان و خاڵەکانی پشکینین روویداوە و بە پێی  زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم سەربازێکی پاکستان کوژراوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

 

 













گەلەری