سەردێڕ:

گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکەنەوە

PM:10:37:28/12/2024

1512 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکەنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بەئاژانسی عێراقی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئاسانکاریکردن لەگەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی كە ئێستا لەعێراقن، وەزیری گواستنەوە بڕیاریدا رۆژی دووشەممە داهاتوو، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێبکەنەوە.

هاوکات، بەرێوەبەری گشتی هێلی ئاسمانی عێراقیش رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکی تەکنیکی و هونەری بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٨ـی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە رژێمی بەشار ئەسەد‌ هێنا، عێراق گەشتەکانی بۆ وڵاتی لوبنان راگرت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی سوریا.













گەلەری

‌بەپەلە