سەردێڕ:

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: پێشبینی دەکرێت مانگى داهاتوو بارانى زیاتر ببارێت

PM:02:50:28/12/2024

1792 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی دەرامەتی رووباری فورات زیادى کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرچاوە ئاوییانەی عێراق بەکار دەهێنێت بە نزیکەی ٧٠٪ لە دەرەوەی سنوری عێراقەوە دێنە ناو وڵاتەوە، هاوکات وتیشی، مامەڵەی پسپۆڕانە لەگەڵ سەرچاوە ئاوییەکاندا کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت.

ئەوەشی خستەروو، پیشبینی دەکەن رێژەی باران و ئاو زیاد ببێت لە ڕۆژانی داهاتوودا و لە مانگی یەکیشدا کە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی ئاو و بەردەوام پێداچوونەوە دەکەن بۆ پێشبینییەکانی بارانبارین بۆ دانانی پلانێکی گونجاو بۆ کۆگاکردنی ئاوی باران کە لەگەڵ پێویستی عێراقدا یەکبگرێتەوە.













گەلەری