سەردێڕ:

خواردنەی چای کیسە مادەی ژەهراوی بە جەستەدا بڵاودەکاتەوە

AM:12:05:28/12/2024

6380 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئۆتۆنۆمس لە بارسێلۆنا ئەنجامدراوە، ئەو زیانانەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی خواردنەوەی چای کیسەوە مرۆڤ تووشی دەبێت، لەئەنجامی ئەو مادە زیانبەخشانەی لەکاتی نوقمبوونیان لە ئاوی کوڵاو یان گەرمدا دەردەکەون، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت.


بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە کە رەنگە زۆر کەس تووشی شۆک بکات، دەرکەوتووە بە ملیارەها گەردیلەی زیانبەخشی مایکرۆ و نانۆپلاستیک دەتوانرێت لەڕێگەی کیسەکانی چاییەوە بۆ هەر میلیمەترێک ئاو کە تێیدا نوقم دەبن دەربکەون.

بەپێی توێژینەوەکە، سێ جۆر کیسی چا تاقیکرانەوە، ئەوانەی بەشێوەیەکی سەرەکی لە پۆلیپرۆپیلین دروستکراون، نزیکەی ١.٢ ملیار گەردیلەیان لە هەر ملیلیترێکدا دروستکردووە، کە تێکڕای قەبارەیان ١٣٦.٧ نانۆمەتر بووە، کیسی سێلولۆز بە تێکڕا ١٣٥ ملیۆن گەردیلە لە هەر ملیلیترێکدا دەردەدا، کە تێکڕای قەبارەی ٢٤٤ نانۆمەتر بوو، کیسی چای نایلۆن لە هەر ملیلیترێکدا ٨.١٨ ملیۆن گەردیلەی لێ دەردەچێت، کە تێکڕای قەبارەکەی ١٣٨.٤ نانۆمەتر بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو مادانەش دەتوانن ببنە هۆی شێوازی تایبەتی کەڵەکەبوون، ژەهراویبوون، لاوازیی بەرگری و کاریگەرییە تەندروستییە درێژخایەنەکانی وەک ژەهراویبوونی جیناتیی و شێرپەنجە.













گەلەری