PM:11:49:27/12/2024
4852 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی عێراق رایگەیاند، بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە ١٧ کیلۆگرام ماریوانا و ماددەی هۆشبەری دیكەی پێبووە.
ئەمڕۆ هەیینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، تیمێكی دەزگاكە لە ئەركێكی دیاریكراودا، توانیان لە بەغدا بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن كە ١٧ كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆری پێبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بازرگانەكە بڕی ١٦ كیلۆگرام لەجۆری ماریوانا و یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری
جۆراوجۆری دیكەی پێبووە.
هاوکات، بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق لە ماوەی ئەم سێ
ساڵەدا توانیویانە ٤٠ هەزار کەس دەستگیر بکەن کە پەیوەندیدار بوون بە ماددەی هۆشبەرەوە
هەروەها تەنها لەم ساڵ و ساڵی ڕابردوو ٢٣٠ تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بازرگانیکردن
بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنراونەتەوە.