PM:10:23:27/12/2024
2320 جار خوێندراوەتەوە
دادگایه‌كی روسیا، كۆمپانیای تیكتۆكی به بڕی سێ ملیۆن روبڵ کە دەکاتە ٢٨ هەزار و ٩٢٩ دۆلار غه‌رامه كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌یینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ده‌زگای رۆژنامه‌وانی دادگاكانی مۆسكۆ رایگه‌یاند، دادگایه‌كی روسیا كۆمپانیای تیكتۆكی به بڕی سێ ملیۆن روبڵ کە دەکاتە ٢٨ هەزار و ٩٢٩ دۆلار غه‌رامه كرد، دوای ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمه‌كه‌ی به پابه‌ندنه‌بوون به سنورداركردنی یاسایی روسیا سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆری زانیاری تۆمه‌تباركرد.
هاوکات، دەزگاکە ئاماژه‌ی به‌چۆنیه‌تی سكاڵاكه‌ی دژ به تیك تۆك نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردووەته‌وه، ده‌بێت تیكتۆك پابه‌ند بێت به‌پێدانی بڕی سێ
ملیۆن روبڵ به وڵاته‌كه‌ی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەزۆربەی وڵاتانی جیهان نیگەرانی هەیە سەبارەت بەو
ئەپڵیکەیشنە و ئەمریکاش مانگی نیسانی ئەمساڵ سکاڵای هەبوو لە دژی تیک‌تۆک و
لەئێستادا بابەتەکەیان لە دادگایە و هێشتا یەکلای نەبووەتەوە.