سەردێڕ:

سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

PM:04:28:27/12/2024

1848 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا، رۆژی ٢٣ـی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، فرانک شتاینمایەر، سەرۆكی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی بێلڤیوو لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە ئەوەش دوای ئەوەی ئۆلاڤ شۆڵز زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رێگەخۆشكەرە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژی ٢٣ـی  شوباتی ساڵی داهاتوو لە وڵاتە بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای شكستی هاوپەیمانیەتیە سێقۆڵیەكەی ئۆلاڤ شۆڵزی راوێژكاری ئەو وڵاتە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ١٦ـی ئەم مانگە پارتە هاوپەیمانەکانى ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە حکومەتەکەى کشانەوە و پەرلەمان متمانەی لێ سەندەوە.













گەلەری

‌بەپەلە