سەردێڕ:

پەرلەمانى کۆریای باشور دووەم سەرۆک کۆماری لە پۆستەکەى دوورخستەوە

PM:02:41:27/12/2024

1564 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى کۆریای باشور لەماوەى کەمتر لە ٢٠ رۆژدا دووەم سەرۆک کۆماری لە پۆستەکەى دوورخستەوە و بریاریدا لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، پەرلەمانى کۆریای باشور بە دەنگی ١٩٢ پەرلەمانتار پرۆژە بڕیارێکى پەسەندکرد بۆ لادان و لێپێچینەوەى (هان دوک سوو) کە وەک سەرۆک کۆماری بە وەکالەت پۆستەکەى بەڕێوەدەبرد ئەوەش بە تۆمەتى رێگریکردن لە لێپرسنەوە لە سەرۆکی پێشوو کە بەهۆى راگەیاندنى باری نا ئاسایی و بردنى سوپا بۆسەر پەرلەمان تۆمەتبار کرابوو.

ئاماژە بەوەش کرا، ئۆپۆزسیۆن بۆ یەکەمجار رۆژی پێنجشەممە داوای لێپرسینەوەیان لە دژی (هان دوک سوو) تۆمار کرد، دوای ئەوەی رێگری لە دانانی سێ دادوەر کرد کە پەرلەمان بۆ سەرپەرشتیکردنی دۆسیەی لێپێچینەوەى (یون سوک یوڵ) سەرۆکی پێشووی لە کارلادراو هەڵیبژاردبوو.

لە ئێستادا (چۆی سان مۆک) وەزیری دارایی وەک سەرۆک کۆماری بە وەکالەت شوێنى سەرۆکە لابراوەکە دەگرێتەوە.

رۆژى ١٢ـی ئەم مانگە پاش سڕکردنى لە پۆستەکەى و بەهۆى راگەیاندنى باری لەناکاو و بردنى سوپاى وڵاتەکە بۆ سەر پەرلەمان لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و بریاریش درا لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت.

 













گەلەری