چەندین خووی تەندروست هەیە کە دەتوانیت لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥دا ئەنجامیان بدەیت و خۆت لە نەخۆشییە دەروونییەکان و هەروەها جەستەییەکان بپارێزیت.
لە ماڵپەڕی " indianexpress" بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە چەند خوویەک کراوە کە پێویستە لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥دا ئەنجامی بدەیت بۆ پاراستن لە نەخۆشییەکان.
ئەو خوانەی ئاماژەی پێ کراوە بۆ ئەنجامدانی لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەمانەن:
١. گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو چونکە یارمەتی شێدارکردنی جەستەت دەدات و میتابۆلیزمت هاندەدات و لە وشکبوونەوە دەتپارێزێت.
٢. رۆژانە ئەنجامدانی وەرزشکردن، ئەمەش سوڕی خوێن چالاک دەکات و باری دەروونی باشتر دەکات، ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە بەتایبەتی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
٣. رۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یۆگا ئەنجام بدە بۆ کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکان.
٤. دانانی ئامانج و جێبەجێکردنی ئەرکەکان و بەڕێوەبردنی کاتەکانت.
٥. ژەمێکی هاوسەنگ وزەی پێویست دابین دەکات و تەرکیز باشتر دەکات و لە نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن دەتپارێزێت.
٦. دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی بەردەوام بە شاشەکان ئەلکترۆنییەکان.
٧. بیرکردنەوە لەو شتانەی کە سوپاسگوزاریت بۆیان، ڕوانگەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەبات و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.