سەردێڕ:

لەرووی بەرهەمی ناوخۆییەوە عێراق پێنجەم وڵاتی عەرەبییە

PM:09:47:25/12/2024

1572 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤارێکی ئەمریکی لە راپۆرتێکتدا بڵاویکردووەتەوە، عێراق له‌ پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی ٤٦ـی جیهاندا هاتووه‌، له‌ كۆی ١٩٦ وڵات كه‌ له‌ خشته‌كه‌دا جێگیركراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، گۆڤاری ئه‌مریكی "CEW World" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووەته‌وه‌، عێراق له‌ پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی ٤٦ـی جیهاندا هاتووه‌، له‌ كۆی ١٩٦ وڵات كه‌ له‌ خشته‌كه‌دا جێگیركراون، له‌ناو گه‌وره‌ترین ئابورییه‌كانی جیهاندایه‌ له‌رووی به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٤ وه‌ وڵاتی چین پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین ئابوری له‌ جیهاندا داگیركردووه‌ كاتێك له‌رێگه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی (یه‌كسانی هێزی كڕین)ه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت به‌ ٣١.٠٧٢ تریلیۆن دۆلار، له‌ دوای ئه‌ویش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دێت به‌ كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی ٢٩.١٦٠ تریلیۆن دۆلاره‌.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ریخستوه‌، هیندستان به‌ ١٦.٠١٩ تریلیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، روسیا به‌ ٦.٩٠٩ تریلیۆن دۆلار پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، ژاپۆنیش به‌ ٦.٥٧٢ تریلیۆن دۆلار پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ كاتێكدا توڤالۆ به‌ ٦٦ ملیۆن دۆلار له‌ پله‌ی خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ پێش ناورو به‌ ١٤١ ملیۆن دۆلار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی، میسر به‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی (هاوتای توانای كڕین) به‌  ٢.٢٣٢ ترلیۆن دۆلار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای ئه‌ویش سعودیه‌ به‌ و ٢.١١٢ ترلیۆن دۆلار پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، دواتر ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی به‌ ٨٤٩ ملیار دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ ملیار دۆلار، جه‌زائیر به‌ ٨٢٦ ملیار دۆلار، عێراقیش به‌ ٦٥٥ ملیار دۆلار له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، مه‌غریب به‌ ٣٩٦ ملیار دۆلار پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا، قه‌ته‌ر به‌ ٣٥٥ ملیار دۆلار پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێنا، تونس به‌ ٢٦٩ ملیار دۆلار پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا، كوه‌یت به‌ ٢٤٩ ملیار دۆلار پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهێنا و عومانیش به‌ ٢٢٢ ملیار دۆلار پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ستهێنا.













گەلەری